حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆڕۆنا له سلێمانی تۆماركرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له درێژه‌ی ڕێكاره‌كانی پشكنین بۆ گومانلێكراوان، كه‌سێكی تر له هه‌رێمی كوردستان له پشكنین ده‌رچوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 یه، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی و سه‌ردانی كردنی پزیشك، گومانی لێكرا كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئێستا له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 هه‌یه و له‌ژێر چاودێری پزیشكی دانه.
وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه، تووشبووەکە تەمەنی 70 ساڵە و وتار خوێنە، بەم کەسەشەوە، ژمارەی تووشبوان لە سلێمانی بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.
شایه‌نی باسه پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوای له هاووڵاتیان كردبوو بۆ خۆپارێزیكردن له تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كه سه‌ردانیكردن له نێوان شار‌و شارۆچكه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
دوێنێ سێشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رای گەیاند کە سەرجەم ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون لە سلێمانی، هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە و تائێستاش هیچ چارەسەرێکیان پێنەداون.