ژمارەی تووشبوان لە ئێران جێی مەترسییە و هەموو پارێزگاكانی گرتۆتەوە
حكومەتی ئێرانی ئێران رایگەیاند كە لە چوار پارێزگای دیكە تووشبوون بە كرۆنا تۆماركراوە، بەو جۆرە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا ڤایرۆسەكە گەیشت بە سەرجەم 31 پارێزگاكەی ئەو وڵاتە.
بە پێی داتاكان تارانی پایتەخت و قومی پایتەختی دینی و گەیلان زۆرترین ئەو ناوچانەن كە ڤایرۆسەكە تێاندا بڵاوەی كردووە و زۆترین كەسی تووش كردووە و كوشتووە.
راگەیاندنی حكومی دەڵێت تا ئێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 2300 كەس، ژمارەی مردوانیش 77 كەسە.
لە بەرامبەردا سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئەو ژمارانە بە ناڕاست دەزانن و پێیان وایە ژمارەی راستەقینەی تووشبوان 70 هەزاری تێپەڕاندووە، هەروەها ژمارەی مردوان تا ئێستا زیاترە لە 450 كەس.