لەسلێمانی یەكەمین حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا تۆماركرا

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی تووشبوونی بە کۆرۆنا راگەیاندرابوو، گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسە مامۆستایەکی ئایینییە و تەمەنی ٧٠ ساڵە و پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی دابوو کە پاش نەخۆشکەوتنی و سەردانیکردنی بۆ لای پزیشک، گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێکراوە و دوای پشکنین، دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

Back to top button