وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست کرد
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆتایی به كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست هات
ئەحمەد عەبدولرەحمان لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەكردووە، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.
باسیلەوەشكردووە، دوای پێنج ڕۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات.