وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: داوا له په‌كه‌كه ده‌كات شه‌نگال جێ بهێڵێت
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته په‌كه‌كه شه‌نگال جێبهێڵێت و هاوكار بێت له‌گه‌ڵ دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه و کارئاسانی بۆ ئاشتەوایی سیاسیی بکەن”.
مارک تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رۆژی سێ شه‌ممه 27/12/2016 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “نابێت په‌كه‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له شنگال هه‌بێت”.
تۆنه‌ر ده‌شڵێت، “پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییە و نابێت هیچ ڕۆڵێکی لە شنگال هەبێت و مانەوەی لەو ناوچەیە بووەتە بەربەست لەبەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی و تەنانەت گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەدا”.
وتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێیوایه، “مانەوەی پەکەکە لە شنگال بووەتە بەربەست لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەو ناوچەیەدا” ده‌شڵێت، “لەو باوەڕەداین حکومەتی عێراق وەکو ئەمەریکا بە گرنگییەوە لە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ شنگال بڕوانێت و دژی هەبوونی پەکەکە بێت لەو ناوچەیەدا”.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یانراوێكی له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له شه‌نگال بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه پێویسته ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه ن و رێگه به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان.