عێراق 82 منداڵی چه‌كدارانی داعش، ره‌وانه‌ی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانی عێراق به‌ هه‌زاران منداڵ و ژنی داعش جێگیر كران له‌ ئێستادا حكومه‌تی عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهانی، 82 منداڵی چه‌كدارانی داعش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ باوكیان لێیه‌وه‌ چوونه‌ته‌ نێو داعش. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مندالان بۆ زێدی باوانیان

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و 82 منداڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان گیرابوون و منداڵی چه‌كدارانی داعش بوونه‌، ده‌گه‌ڕێ”درێ”ه‌وه‌ ئازه‌ربایجان به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌، ژماره‌ی ئه‌و منداڵه‌ داعشانه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌، گه‌یشته‌ 828 منداڵ، كه‌ سه‌ر به‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاوازن.

لە دوای شکستی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا، خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش خرانە کامپی جیاوازەوە، هەندێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام هەندێکی دیکە رەتیانکردەوە ئەو منداڵانە وەربگرنەوە.

Back to top button