عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق جێهێشت و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی دایه‌ فوئاد حسێن

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە، داوای لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی کرد لەجیاتی ئەو سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە بکات و بەپێی خشتەی کار کۆبوونەوەکە بەڕێوەببات، و سەرۆکایەتیی بەشێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات.

له‌و باریه‌وه‌ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبوونەوەی خولی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ماددەی 78ی دەستووری عێراق، سیفەتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە سەرۆکوەزیرانەوە بەستراوەتەوە، ئەو بەرپرسیارێتییە تەنیا لە دەسەڵاتی ئەودایە و هیچ کەسێک ئەو دەسەڵاتەی پێ نادرێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا عادل عەبدولمەهدی باسی دۆخی وڵات و ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کرد کە بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمانی ناردووە.

 

دواتر عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشت و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی كربوونه‌وه‌كه‌ی دایه‌ فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

Back to top button