كۆرۆنا عومرەشی ڕاگرت

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند تا كاتێكی نادیار گەشتی عومرە ڕادەگرن و ئیتر ڕێگە نادرێ بە ھیچ كەسێكی دەرەوەو ناوەوەی سعودیە بچنە گەشتی عومرە

ئەو بڕیارە دوای ئەوە ھات كە لیژنەی بەرەنگار بونەوەی كۆرۆنا لە سعودیە داوای ڕاگرتنی گەشتی عومرەی كردبوو

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاماژەی بەوە كردووە بەردەوام چاودێری ڕەوشەكە دەكات و ھەركات مەترسی كۆرۆنا كۆتایی ھات گەشتی عومرە دەست پێ دەكاتەوە

Back to top button