په‌رله‌مانی كوردستان: هەرکەسێک قاچاغچێتی بە نەوتەوە بکات ئەوا بۆ ماوه‌ی پێنچ تا دەساڵ زیندانی دەکرێت
ئه‌مڕۆ چواره‌شه‌مه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و پرۆژەیاسایی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەند کرد. له دانیشتنه‌كه‌دا سێ بڕگه خرابوون به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان كه بریتی بوون له یه‌كه‌م: قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (گوڵستان باقی سلیمان) ئه‌ندامى په‌رله‌مان له (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى)و زیادكردنى بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ. دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سێیه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (شیرین یونس عبدالله) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها زیادكردنی (زیاد جبار محمد)ئه‌ندامی په‌رله‌مان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستان.
هاوكات له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەند کرد كه لەسیزده ماددە پێکهاتبوو. بە پێی ئەو یاسایە له‌مه‌و به‌دوا هەرکەسێک قاچاغچێتی بە نەوتەوە بکات ئەوا بۆ ماوه‌ی پێنچ تا دەساڵ زیندانی دەکرێت.
هه‌روه‌ها سزای دارایی چوار هێندەیی ئەو برە پارەیەی کە له گەندەڵی بهقاچاغکردنی نەوت دەستیکەوتووە، به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.