بالیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: رێگە بە تیمەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ناده‌ین سه‌ردانی هه‌ندێ بنكه‌ی ئه‌تۆمی بكات
باڵیۆزی ئێران لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگە بە تیمەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نادات سه‌ردانی هه‌ندێ بنكه‌ی ئه‌تۆمیان بكات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ چوارشەممە کازم غەریب عەبادی، باڵیۆزی ئێران لەنەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی ناچار نییە رێگە بەتیمەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بدەین بچنە هەندێک شوێن، لەکاتێکدا داواکارییەکانیان لەسەر بنەمای زانیاری چەواشەکارییە.
باڵیۆزی ئێران لەنەتەوە یەکگرتوەکان راشیگەیاند، کاروباری سیخوڕی ئەو تیمانە و زانیارییە هەڵەکانیان وولاته‌كه‌مان ناچار ناکات رێگەیان پێ بدات سه‌ردانی هەندێک بنكه‌ی ئه‌تۆمی بكه‌ن.