ده‌زگای میدیایی خواكوڕك: ئه‌و بانده‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ پێنجوێن به‌ قاچاغ له‌ به‌رامبه‌ر 100 دۆڵار هاووڵاتیان له‌ ئێران دێننه‌وه نێو هه‌رێمی كوردستان

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆرنا له‌ جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین تووشی بووی ڤایرۆسی كۆرۆنایی تێدا تۆماركراوه‌، بە سه‌رچاوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش داده‌نرێت، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌ی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ تۆماركراون، پێشتر گه‌شتی ئێرانیان تووش ببوون له‌ “سلێمانیش ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه‌ی هه‌لگری ڤایرۆسه‌كه‌ن سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك له‌ سنوری پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه،‌ ئاسایشی سه‌ر به‌ یه‌كێتی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌، به‌ 100 دۆلار  بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك  ده‌یانهێنێتەوە نێو هه‌رێمی كوردستان، به‌ بێ تێپه‌ڕكردنی واده‌ی کەرەنتینە كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك رێوشوێنێكی ته‌ندروستی ئه‌نجامی ده‌دات.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی به‌ داخه‌وه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیك، ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رپێچیه‌یی كارمه‌ندانی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ تایبه‌ت له‌ پێنجوێن كاره‌سات ده‌قه‌ومێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ پێی نوسراوێك كه‌ وەزیری تەندروستی ئاراستەی حه‌سه‌ن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران کراوە  وەزیری تەندروستی، ژماره‌ی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران ئاشکرا دەکات و رایدەگەێنێت زیاتر له‌ ملیۆنێك و ٦٠٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە و نزیك سێ هه‌زار كه‌سیش گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌رتا سه‌ری ئێرانی گرتۆته‌وه‌.

 

Back to top button