کۆرۆنا تا ئێستا هەموو ئاڵمانیای نەتەنیوە

 

یینس ئەشپان ، وەزیری تەندروستی ئاڵمانیا ڕایگەیاند تائێستا ئاماری ٢٤٠ کەس بە تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشت ڕاست کراوەتەوە ، هاوکاتیش دەڵێت حکوومەت بە هەموو شێوەیەک چالاکانە لە دژی بڵاو بوونەوەی وەستاوەتەوە ، بە پلانی کەرەنتینە کردنیش ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە دەگیرێت .

 

لە درێژەدا ئەشپان سەبارەت بە کۆرۆنا گووتی : بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە ، بۆ نموونە لە ئەیالەتی نووردرایین و ستڤاڵن و ناوچەی هاینس بێرگ زیاتر هاتۆتە بەر چاو لە ناوچەکانی وەک رووستۆک لە مەکلەنبێرگ ڤۆرموومرن .

Back to top button