دوو رێگه‌ له‌به‌رده‌م مالكی ده‌هێڵدرێته‌وه‌

خواكوڕك

سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ر بة میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق به‌تووندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر مالكی و داوای لێده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوان و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ئه‌نجامی داوه‌، یان خۆى بكوژێت، یان خۆى ڕاده‌ستى دادگا بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌سێداره‌ بدرێت.

واسق به‌تات ئه‌میندارى گشتى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ میلیشیا شیعه‌كان، له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی رایده‌گه‌ینێت، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌مالكی كاتێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵان هه‌موویان سه‌رخۆشن و ده‌سدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژن و منداڵان.

هه‌روه‌ها له‌ دیمانه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌موو ئه‌و ترس تۆقاندن و رفاندنانه‌ی له‌ به‌غدا هه‌یه‌ ئه‌و گرووپانه‌ی سه‌ر به‌مالكی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، و ده‌شڵێت، دادگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هه‌ر خۆیه‌تی و به‌هۆی پاره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه‌ پێیوایه‌، مالكی هۆكاری له‌ناوچوونی وڵات و ئه‌و گه‌نده‌ڵی و كوشتاره‌یه‌ كه‌ ئێستا له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت ئێستا كوڕه‌كه‌ی به‌ به‌های ملیاران دۆلار باڵه‌خانه‌ی له‌ لوبنان هه‌یه‌.

Back to top button