بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ ٢ رێگای سنووری داخران

بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی ناحییەی وەرتێ کە پێشتر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی لە سەر بووە ٢ رێگای سنووری ڕاپەڕین و ڕەواندز داخران .
بە پێی ئەو ڕاگەیەندراوە لە کاتژمێر ٨ ئەمشەو ، هەردووک ڕێگای ( وەرتێ – ڕانیە ) و گۆجار –پشدەر ) بۆ ماوەیەکی نادیار .
هاوکات داوا لە هاووڵاتیان کراوە بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، هاوکار بن و لە رێگای جێگرەوە واتە رێگای بالیسان بەکار بێنن .
پێشتر لەم بارەوە ئاشکرا کرابوو کەسانێک بە قاچاغ لەو ڕێگایانەوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان