بۆ ئەوەی تووشی شێرپەنجە نەبیت ئەم 10 خواردنە بخۆ

نەخۆشی شێرپەنجە دەكرێت تووشی هەر كەسێك ببێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، بەبێ ئەوەی پەیوەندییەكی گشتگیری بەتەمەن و ڕەگەز و نەژادەوە هەبێت، بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤ دەتوانێت بە خۆی لە %40 ی جۆرەكانی شێرپەنجە بپارێزێت و ئاگاداری تەندروستی خۆی ببێت.

دەزگایەكی خێرخوازی تەندروستی دەڵێت: تۆ قەڵەو بوویت، مانای ئەوە نییە تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام بە پارێزگاری لە ڕێكی جەستەت، دەتوانیت خۆت لە هەزاران حاڵەتی شێرپەنجە بپارێزیت.

پەیمانگای توێژینەوە لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دە خواردنی گرنگ دیاری دەكات، كە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە خۆت بپارێزیت لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، ئەوانیش:

1-سێو
2-تەماتە
3-قاوە
4-برنجی قاوەیی
5-ترێ
6-پاقلەمەنییەكان
7-قەرنابیت و برۆكلی
8-ماسی بە زەیت
9-توو
10-سیر

Back to top button