ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر ڕاپەڕینی شکۆداری خەڵکی باشووری کوردستانە

٢٩ ساڵ لەمەوبەر و لە ٥ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ی زایینی لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی بەرەی کوردستانی لە باشووری کوردستان، لە شاری ڕانیە یەکەم چەخماخەی یادی ڕاپەڕینی شکۆداری خەڵکی کوردستان لێ درا و خەڵک دژی حکوومەتی پێشووی بەعس ڕاپەڕین و بناغەی قۆناغیکی گرنگی ڕزگارییان لەدەستی ستەمکاری دانا.

هەرچەند بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو پێشگیری و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆرنا هەموو ئاهەنەگ جەماوەری و و بەکۆمەڵەکانی یادەکانی ئادار و ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2020.3.5 لە شاری ڕانیە و لەو شوێنەی کە یەکە فیشەکی راپەڕینی لێ تەقێندرا ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت و شار بە ئاڵای کوردستان و دروشمەکانی تایبەت بە ێادی ڕاپەڕین ڕازێندراونەتەوە و تاجەگوڵینەی وەفاش لەسەر مۆنۆمێنی شاەهیدان دادەنرێت و بەم چەشنە یادی 29ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری باشووری کوردستان لە ساڵی 1991.

ماوەی 29 ساڵە و دوای ڕاپەڕینی بەشکۆی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی 3/5ەوە تاکوو 3/21 و ڕۆژی نەورۆز کە تێیدا سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی باشووری کوردستان لە ئاسەوارەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس پاک کرانەوە، خەڵکی بەشکۆوە یادی بۆنەکانی ئادار و ڕاپەڕین و نەوروز دەکەنەوە و وەک دەسپێکی قۆناغیکی گرنگ و چارەنووسساز لە دیرۆکی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستاندا پێناسەی دەکەن.

بەپێی بەڵگە و دیکیۆمێنتەکانی کاتی ڕاپەڕین ڕۆژی ١٩٩١/٣/٤ دانیشتوانی شارۆچکەی چوارقوڕنە ڕاپەڕین و شارۆچکەکەیان لەژێر دەستی دامودەزگا داگیرکارەکەی ڕێژیمی ستەمکاری بەعس ئازاد کرد و پاشان لە ڕۆژی دواتردا و لە ڕێکەوتی ١٩٩١/٣/٥ دانیشتوانی شاری ڕانیە بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە ڕاپەڕین و بە هەمان شێوەی شارۆچکەی چوارقوڕنە شارەکەیان ڕزگار کرد و بەمەش نازناوی دەروازەی ڕاپەڕینی بۆ خۆی وەرگرت، بە واتای ئازادکردنی ناوچەیەکی گرنگ و گەورەی باشوری کوردستان.

پاشان لە ڕۆژانی دواتردا شار و ناوچەکانی تری کوردستان ڕزگارکران – سلێمانی ٣/٧ و گەرمیان لە ڕۆژانی ٨ و ٩ /٣ و هەولێر ٣/١١ و دهۆک و بادینان ٣/١٤ و کەرکوک ٣/٢٠

Back to top button