نێیمار راشكاوانه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا راگه‌یاندووه
نێیمار داسیلڤای برازیلی، جارێكی دیكه میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌ڕقاڵ كردووه، ئه‌مجاره‌ش هێرشبه‌ره‌كه‌ی پاریس سانت جێرمان، داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه، رێگه‌ی بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا،
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، نێیمار هه‌ڕه‌شه‌ی سكاڵا له سانت جێرمان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و رێگری لێبكه‌ن.
له نویترین هه‌واڵدا، كه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له بارسیلۆنا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه نێیمار به به‌رپرسانی سانجێرمانی راگه‌یاندووه به هه‌رنرخێك بێت ده‌گه‌ڕیته‌وه بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه نێیمار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لیناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان كردووه و پێی راگهه‌یاندووه، هه‌رچۆنێك بێت، ده‌چێته‌وه ماله‌كه كۆنه‌كه‌ی خۆی كه بارسێلۆنایه.
لێناردۆ ڕه‌خنه‌ی له ئاستی نێیمار گرتووه كه له یاریی رابردووی دژ به دۆرتۆمند ئاستی وه‌ك پیویست نه‌بووه و له رووی توانی جه‌سته‌ییه‌وه‌ش نیمۆ كه‌مته‌رخه‌م بووه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ ئاشكرای كردووه، دوای دۆڕانه‌كه‌ی بارسلۆنا له كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر به ریال مه‌درید، نێیمار و مێسی چه‌ند نامه‌یه‌كییان گۆڕیوه‌ته‌وه، نیمۆ دڵته‌نگی خۆی به دۆرانه‌كه ده‌ر‌بڕیوه و هاوكات میسی داوای لێكردووه دوای كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه بگه‌رێته‌وه بارسێلۆنا.
وه‌رزی رابردوو نیمۆ نزیك بوو دووباره بگه‌رێته‌وه بارسلۆنا، به‌ڵام سانجێرمان رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ ماڵه‌كه‌ی پێشووی كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵی میدیاكان بێت، نییمار به كارگێری یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر مافی ده‌ستبه‌رداربوونه‌كه‌ی و هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێنه‌ده‌ن، كه خۆی و بارسا ده‌یانه‌وێت ئه‌وا له رێگه‌ی فیفاوه سكاڵا له دژی سانجێرمان تۆمار ده‌كات، به‌مه‌ش چه‌ند خاڵیكی نهێنی له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان نیمۆ و سانجێرمان و بارسا هه‌یه كه رێگه به نیمۆ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.