قه‌یس خه‌زعه‌لی: ئه‌مه‌ریكا عێراق دابه‌ش ده‌كات

قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ئامانجییه‌كانی كه‌ وڵاته‌كه‌ به‌سه‌ر كانتۆناتی بچووك بچووك دابه‌ش بكات و به‌مشێوه‌یه‌یش خزمه‌ت به‌ ئیسرائیل بكات.

خه‌زعه‌لی له‌ وتارێكی به‌ بۆنه‌ی “ڕۆژی شه‌هیدانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌” گوتی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كه‌ دابه‌ش بكه‌ن و شه‌ڕ و توندوتیژی و ماڵوێرانی له‌ عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامیان پێ بدرێ و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ربكرێن.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی قه‌یس خه‌زعه‌لی دووپاتی كرده‌وه‌، پرۆژه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆی له‌ دابه‌شكردنی عێراق بۆ سه‌ر كانتۆنی جیا جیا و بچووك بچووك ده‌بینێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ به‌ ته‌واوی بێهێز ببێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ خزمه‌تی ئیسرائیل ده‌بێت.

ئه‌و قسانه‌ی حه‌زعه‌لی له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگی نواند له‌وكاته‌ی میلیشیاكان به‌ چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكا و تانكی ئه‌برامزه‌وه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوردستان، دواتریش ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گرووپانه‌ی نزیكن له‌ ئێران خستییه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئێسته‌ له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

 

Back to top button