دۆناڵد ترەمپ: لە ترسی کۆرۆنا چەند هەفتەیەکە دەستم لە دەمووچاوم نەداوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: “لە ترسی کۆرۆنا چەند هەفتەیەکە دەستم لە دەمووچاوم نەداوە”.
دۆناڵد ترەمپ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كۆرۆنا دەڵێت، بیری ئەوە ئەکەم دەست لە دەموچاوم بدەم.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ترسی کۆرۆنا چەند هەفتەیەکە دەستم لە دەمووچاوم نەداوە.
لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و واشنتن، باری نائاسایی راگەیەندراوە و 11 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە 16 ویلایەتی ئەمەریکا، 150 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و ئەمەریکاش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە دەدات.