كەشناسی هەرێم: رەوشی كەشوھەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.