لە هەولێرکەسێکی سیخوڕ بە سەر هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کرا

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیر کردنی سیخورێک لە هەولێر پشتڕاست دەکاتەوە کە سیخوڕی بۆ حزبوڵلا کردووە .

 

ئەو سیخوڕە ئافرەتێکی بە ڕەگەز لوبنانییەوە مافی هاووڵاتی بوونی ئەمریکی هەیەو تەمەنی ٦١ ساڵە ، وەک دیلمانج ( وەرگێڕ ) لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە هەولێر کاری کردووە .

 

ناوی ئەم سیخوڕە مریەم تۆمسن بووە و لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوەی چری دەزگای دژە سیخوڕی ئەمریکا دایە .

 

تاوانی سیخوڕی کردنی مریرم تومسن دوای بۆردوومانی کەتاینی حزبوڵلا ئاشکرا دەبێت لە ساڵی ٢٠١٩ ، ئەو کاتەی دوای بۆردوومانکە ، ئەفسەرەکانی ئێف بی ئای شوێن ی مانەوەی دەپشکنن و دەبین چەندین یادداشت بە عەرەبی ڕەوانە کراوە کە سەرجەمیان زانیاری ئەو ناوەندانە بوون کە مریەم کاری بۆ ئەمریکیەکان کردووە .

 

 

ئەو تۆمەتانە لە ئێستادا بوونەتە بەڵگە لە سەری و وەک تاوانی خیانەتی نشتیمانی ئەژمار دەکرێت ، چوونکە تۆمەتبار هەوڵی داوە زانیاری لە سەر چۆنیەتی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی ئێران لە سووریا بگەێنێتە دەست حزبوڵلا .

Back to top button