تەنیا لە رێگە سەرەکییەکانەوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن

 

 

رێگە لاوەکییەکانی هاتن و چوون بۆ ناو هەولێر دادەخرێن و هاووڵاتیان و گەشتیاران لە بازگە فەرمییەکانی سەرەکییەوە ، دوای پشکنین دەتوانن بێنە ناو هەولێر .

 

ئەو بڕیارە لە لایەن لیژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچووە ، بە پێی فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی دیاری کراو مافی هەر جۆرە بڕیارێکی هەیە بۆ خۆ پارێزی و سەلامەتی هاووڵاتیان لە بەرانبەر رێگری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا .

 

لەمبارەوە تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئەمرۆ پێنج شەممە بەشێکی زۆر لە رێگا لاوەکیەکان داخران کە دەگەنەوە ناو هەولێر.

 

نووری لە درێژەدا گووتی : رێگای نێوان مەخموور هەولێر داخراوە ، بۆیەش هاووڵاتیان دەتوانن لە بازگەی شێرئاوا بێنە ناو هەولێر ،، هەروەها رێکای سماقوڵی داخراوە و هەر کەس لە سلێمانییەوە بێت پێویستە لە رێگەی کۆیەوە داخڵ بێت . ‘

 

ئەگەر کەسانێکیش لە سلێمانیەوە بیانەوێت بچنە دهۆک دەتوانن  ڕێگای هێران و نازەنین بەکار بێنن .

 

هەموو موسافیر و گەشتیاران لە دوای پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا جا دەتوانن بێنە ناو هەولێرەوە

Back to top button