دوو کەسی هەولێری لە لایەن پۆلیسەوە گوازرانەوە بۆ کەرەنتینە

 

لە دوای ئەوەی هاووڵاتیان بە پۆلیس ڕادەگەیەنن دووکەسی هەولێری بە نایاسایی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ناو هەولێر ، پۆلیس بە پێی فەرمانی دیاریکراو ، شوێنەکانیان دەست نیشان دەکات و ڕایاندەگوازێتەوە بۆ کەرەنتینە .

 

ئەم هەواڵە لە لایەن فیسبووکی فەرمی پۆلیسی هەولێرەوە پشڕاست کراوەتەوە .

 

پۆلیس ئاشکرای دەکات ئەو دوو کەسە نیشتەجێێ گەڕەکی ڕاستی بوون و لە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ ژووری پشکنین و کەرەنتینە گوازراونەتەوە .

Back to top button