کۆمپانیایەکی ژاپـۆنی ( یابان ) گەشە بە ڤاکسینێك دەدات دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

کۆمپانیای دەرمانی ژاپۆنی ئێن جێس ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئۆساکا هەڵساون بە گەشە پێدانی ڤاکسینێك دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ‌ کۆفید – 19.

 

شایەنی باسە پێشتر جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا تاتیـانا غولیکۆڤا گوتی ڕوسیاش خەریکی گەشە پێدانی ڤاکسینێکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تـا ئێستا هیچ چارەسەرێك بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن کارگێری خۆراک و دەرمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دژی نەخۆشی کۆفید 19 قەبوڵ نەکراوە .

 

بەڵام هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ڕایگەیاند کەوا دەرمانێکی نوێیان تاقیکردووتەوە کە پێ دەگوترێـت ” رێدیسیفیر ” و کاریگەری هەبووە دژی ئەم ڤایرۆسە و ئێستا لە شاری ئوهانی چینی بەکاری دەهێنـن .

Back to top button