هەوڵێك لە ئـارادایە بە مەبەستی گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران
سەرچاوەیەکی سیاسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند هەوڵێكی چڕ لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران .
هاوکات ئاماژەی دا کە هەندێ هێزی سیاسی کاریگەر لە پشت ئەم هەوڵە دان ئەو هێزانەش چ هێزی شیعی بیت یان کوردی یان سونی ، بەڵام هەموو لایەکیش ڕچاوی داواکاری مەرجەعی ئایینی دەکەن کە داوای دانانی سەرۆك وەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق کرد ،