ڤایرۆسی کۆرۆنا .. نوێترین هەواڵ و دوایین گەشەکردنی لە جیهـان

 

 

– ئیسکوتلەندا سێ حاڵەتی نوێ تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد بەم شێوەیەش ژمارەی تووشبوان لە بەریتانیا بەرزبوویەوە بۆ 90 کەس ،

 

– پەیمانگای ڕۆبرت کوخ بۆ تەندرووستی گشتی لە ئەڵمانیا گوتی ئەو حاڵەتانەی کە دڵنیاین لە تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی تەنها یەك ڕۆژ دا گەیشتە 109 حاڵەت و گوتیشی ئەمڕۆ  349 حاڵەتی تووش بون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدیدەکرێت و دابەش کراوە بەسەر هەموو ناوچەکانی ووڵات جگە لەیەك ناوچە کە نەیگرتووتەوە ،

 

– سوێسرا یەکەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ووڵات ڕاگەیاند ،

 

– ریتنۆ مارسودی وەزیری دەرەوەی ئەندەنوسیا  ڕایگەیاند ووڵاتەکەی لە 8 ی ئەم مانگە دا قەدەغەی هاتنی ئەو کەسە بیانیانە دەکات کە لە ماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوو گەشتیان بۆ ووڵاتانی تووش بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام داوە وەك ئێران و ئیتالیا و کۆریای باشوور ،

 

– وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دوو حاڵەتی نوێ تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران و بەم شێوەیەش کۆی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان بووە 8 کەس ،

 

– دەسەڵاتدارانی پارێزگای کەربەلا لە عێراق ڕایانگەیاند نوێژی هەینی لەم پارێزگایە هەڵوەشایەوە بۆ کاتێکی نادیار بەمەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،

 

– ژاپـۆن ڕایگەیاند بەنیازە بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینەی زۆرەملێ بەسەر هەموو ئەو کەسانەی لە چیـن و کۆریای باکوور گەڕاونەتەوە بسەپێنیت بۆ ئەوەی نەهێڵیت ئەم ڤایرۆسە تەشەنە بکات لە ووڵات ،

 

– وەزارەتی تەندرووستی مەغریب دووەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کچێکی مەغریبی کە تـازە گەڕاوەتەوە لە ئیتالیا ڕاگەیاند ،

 

– دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بۆسـنا یەکەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیاند ،

 

– وەزارەتی تەندرووستی کوەیت دوو حاڵەتی دیکەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد کە پەیوەست بوو بە گەشت کردنیان بۆ ئێران بەم شێوەیەش کۆی تووشبوان بەم ڤایرۆسە گەیشتە 58 حاڵەت و هەمووشیان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و تەنها یەکێکیان بارودۆخی ناجێگیرە ،

 

– دەسەڵاتدارانی فەلەستین تۆمارکردنی چوار حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە یەکێ لە هوتێلەکانی بێت جـالای ئاشکرایان کرد و بڕیار درا هەموو کارمەندان و دانیشتوانی ئەم هوتێلە بخرێنە کەرەنتینەی تەندرووستی و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتە بەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتـر ،

 

– وەزارەتی تەندرووستی و خۆپاراستنی کۆمەڵگای ئیماراتی داوای لە هاوڵاتیانی کرد گەشت نەکەن بەهۆی بارودۆخی ئێستای ووڵاتان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ،

 

– لە عێراق کەسێکی دیکەش گیانی لە دەست دا بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و قوربانی یەکەم لە هەرێمی کوردستان بوو و قوربانی دووەم لە بەغـدا گیانی لە دەست دا ،

 

– وەزارەتی تەندرووستی جەزائیر دووپاتی کردەوە کە 9 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون بەمەش ژمارەی کەسە تووشبوەکان لە ووڵات گەیشتە 17 کەس ،

 

– چیـن ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند 31 کەس گیانیان لە دەست دا بەهۆی ئەم ڤایرۆسە و بەم شێوەیەش کۆی گشتی قوربانیان 3000 کەسی ڕەتـدا و ژمارەی تووشبوان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و لێژنەی نیشتیمانی تەندرووستی 139 حاڵەتی نوێ تۆمار کرد ئەمەش وای کرد ژمارەی تووشوانی بەرزبکاتەوە بۆ 409, 80 کەس ،

 

– لـە کۆریای باشوور ژمارەی تووشبوان نزیکەی 6000 کەسە و ئەمە گەورەترین ژمارەیە لە دەرەوەی چین بەتایبەتی دوای تۆمار کردنی 145 حاڵەتی نوێ و لەم بارەیەوە دەسەڵاتدارانی تەندرووستی ئاماژەیان دا کە 35 کەس گیانیان لەدەست داوە ،

 

-کۆمپانیای فڕۆکەوانی بەریتانیا ” فلایبی ” ئەمڕۆ پێنج شەممە مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووڵاتانی جیهـان ،

 

– سیکۆ هاشیمۆتۆ وەزیری ئۆلەمپیاتی تۆکیۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند ژاپۆن ئێستاش ئامادەکاری دەکات بۆ یاریەکانی ئۆلەمپیاتی هاوینی داهاتـوو هەر وەك پلانی بۆ داندراوە چونکە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەنگۆی دواخستنی هەبوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ،

Back to top button