پێشبینی مەترسیداری بەرپرسێك .. 1 / 3 تـاران تووشی کۆرۆنـا دەبـن

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرپرسێکی ئێرانی پێشبینیەکی مەترسیداری کرد دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و بەتایبەتی لە تـارانی پایتەخت.

 

لەمبارەیەوە مەسعود مەردانی پسپۆری نەخۆشیە گوازراوەکان و ئەندامی لێژنەی نیشتیمانی دژی ئەنفۆلۆنزا گوتی پێشبینی دەکەم لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو 30 تـا 40 % دانیشتوانی تـاران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بـن چونکە بارودۆخ لەم شارە زۆر مەترسیدارە .

 

ئێران لە لێدوانە فەرمیەکانی ڕایگەیاند کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی گیان لەدەست دانی 92 کەس و تووشبونی زیاتر لە 2900 کەسی دیکە و بەم شێوەیەش ئێران بووەتە چەقی سەرەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام ئۆپەزیسیۆن و تەنانەت ئەندامانی پەرلەمانیش پێیان وایە ژمارەکە زۆر لەمە زیاترە و دەسەڵاتدارانی مەلالیەکانیان توومەتبار کرد بە شاردنەوەی ڕاستیەکان و سایتی ئێران ئازاد گوتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەلایەنی کەمەوە 1300 کەسی لە ئێران کوشتووە .

Back to top button