پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل رۆژانی هەینی دادەخرێن

 

تارۆژی یەکی نیسان بە پێی بڕیار ، بۆ ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل رۆژانی هەینی دادەخرێن .

 

لەمبارەوە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ئەو بڕیارە بۆ ڕێگری کردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە چوونکە پێشانگاکان رۆژانی هەینی قەرەباڵغی زیاتریان پێوە دیارە .

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە دەنگۆی داخرانی سەرجەم چایخانە و گازینۆ و یانەکانی خواردنەوەش هەر بەم بۆنەوە لە ئارادایە .

Back to top button