وەزارەتی تەندروستی دەنگۆی تووش بونی هاووڵاتییەک لە هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەت دەکاتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/webste-qalb-wena-20.jpg)
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وەک دەبیندرێت له هه‌ولێر كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌هۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوه له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه نیوه‌ی لەشی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه وەک ئەوەی بڵێی لەهۆش خۆ چووبێت .
لەمبارەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو ڤیدیۆیە ساختەیە و دوورە لە ڕاستی ، چونکە ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت توانایی شۆفێری کردنی نامێنێت .
هاوکات کە باسی رۆڵی نەرێنی سۆشیال میدیا دەکات وداوا دەکات هەر کەس زانیاری لە سەر بڵاوکەرەوەی ئەو ڤیدیۆیە هەیە ئاگاداریان کاتەوە بۆ ئەوەی بە پێی یاسا لێپێچینەوەی لە گەڵ بکرێت .