‌بۆ جارێکی تر میدیا سێبەرەکانی سلێمانی بەدرۆخرانەوە

 

 

مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە گوتبێتی یەکەم تەقەی راپەڕین تورکمانێک کردوویەتی

 

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەنگۆی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەت دەکاتەوە کە گۆیا ئەو گوتوویەتی تیورکمانێک بووە یەکەم چەخماغەی ڕاپەڕینی لێداوەو تەقەی کردووە .

 

ئەو وتانەی موناقەهوەچی لە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ لە کاتی یادکردنەوەی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕانیە لە ساڵی ١٩٩١لە دژی ڕەژیمی روخاوی بەعس ، ڕاگەیاندنە سێبەرەکانی سلێمانی بڵاویان کردەوە ، موناقەهوەچی بە لەبەر چاو گرتنی پۆستەکەی دەیەوێت مێژوو چەواشە کات و بڵێت قارەمانەتی ڕاپەڕین مێژووی تورکمانە لە هەرێمی کوردستان.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا قەهوەچی گوتی دەیانەوێت من لکەدار بکەن و پێوەندی بەهێزی نیوان پێکهاتەکانی کوردستان کە زۆربەی هەرە زۆری کوردستان کوردن ، بشێوێنن .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت من بەیادی ڕاپەڕینەوە لە سۆشیال میدیا بابەتێکم بڵاو کردۆتەوە بەڵام ناوی  کەسم تێدا نەهێناوە ،بۆیەش لەی بەرپرسیار نیم

Back to top button