راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌و له هه‌رێمی كوردستایش هه‌شت حاله‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه تۆماركران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگری كردن له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند رێوشێنێكی توندی ته‌ندروستی گرته به‌ر و له‌و چوارچێوه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ له راگه‌یێندراوێكدا سه‌ردانی كردنی هاووڵاتیانی بۆلای نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه‌كرد.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ رێگەگرتن لە ترسناکی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كۆڤید نۆزده وە دوابەدوای بڕیارەکانی بەرێوەبەرایەتیە گشتییە تەندروستیەکانی پارێزگاکان، بڕیارماندا بە:
قەدەغەکردنی تەواوی سەردانکردنی هاوڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانە ئەهلییەکان) و دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت. و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.
هیوادارین هاوڵاتییان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک لە کۆنتڕۆلکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
لەگەڵ رێزماندا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئازاری 2020.