كهرهنتینهكراوهكانی سلێمانی ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو كه‌س و كاریان
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵابووه‌وه چه‌ند حاله‌تێك له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران به هۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی چوارده رۆژ كه‌ره‌نتینه كرد به مه‌به‌ستی دڵنیا بوونیان له دۆخی ته‌ندورستیان، بڕیاره دوای ته‌واوكردنی واده‌ی ژێر چاودێریان ئەمشەو ئەو کەسانەی لە گوندی سەناریای گەشتیاری لە کەرەنتینەدا بوون دەگەڕێنرێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر ٧ ی ئەمشەو ئەو کەسانەی لە گوندی سەناریای گەشتیاری لە کەرەنتینەدا بوون لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی میدیاکان دەگەڕێنرێنەوە ماڵەکانی خۆیان كه ماوەی ١٤ رۆژە ئەو کەسانە کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم لە کەرەنتینەدا بوون و پشکنینی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا و ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و هەڵگری کۆرۆنا نین.
تا ئێستا و بەپێی ئامارەکانی تەندروستی هەرێم لە کۆی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەدا ماونەتەوە تەنها لە شاری سلێمانی ٥ حاڵەت تۆمارکراوە کە تەندروستیان جێگیرەو لە شوێنی تاینەت چاودێری دەکرێن.