پێشمه‌رگه له كوڵه‌جۆ ئۆپراسیۆنێكی ئه‌نجامدا
دوای ئه‌وه‌ی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی كرد و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستان ئه‌نجامدا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچانه ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
له‌و باره‌یه‌وه عەمید كەمال فەرماندەی لیوای پێنجی هێزەكانی پێشمەرگە رایگه‌یاندووه كە ئۆپەراسیۆنێكیان بە بەشداریی لیوای پێنجی پیادە و 16ی پایدەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆڵە جۆوە تا سەر ئاوی سیروان ئەنجامداوە و سەرجەم ناوچەكەيان پشكینیووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاشكراشیكرد كە لە لایەن چەكدارێكەوە تەقە لە هێزەكانیان كراوە و چەند دەستڕێًژێك كرا، بەڵام هەرچەندە ئابڵوقەی ئەو ماڵەیانداوە كە تەقەی لێوە كرا، چەكدارەكەیان نەدۆزیوەتەوە لە كاتژمێر نۆی بەیانییەوە تا كاتژمێر یەك بەردەوام بوون، هەرچەندە دەستیان بەسەر هیچدا نەگرت، بەڵام ئەو ئۆپەراسیۆنانە رێگری دەكات لە جوڵە و چالاكی چەكدارانی داعش.