هه‌ولێر.. مه‌یدانی په‌له‌وه‌ران له‌ رۆژانی هه‌ینی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڕیاریدا به‌ داخستنی پێشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی له‌ رۆژانی هه‌ینی، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ چوارچێوه‌ی رێككاره‌كانی خۆپارێزی قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاری دا له‌ رۆژانی هه‌ینیدا، مه‌یدانی كڕین و فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر دابخرێت و رێگری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و بازاره‌ بكرێت.

 

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: بڕیارمان دا بۆ رۆژانی هه‌ینی بازاری فرۆشتنی په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ له‌ شاری هه‌ولێر دابخرێت. بۆ رێگرتن له‌ درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا،

ئه‌و بازاره‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر و له‌ نزیك پردی سه‌یداوه‌یه‌ و بازارێكی میللیه‌ و له‌ رۆژانی هه‌ینیدا جمه‌ی دێت و خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ئاره‌زوومه‌ندانی باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ری ماڵی و كێوی سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

Back to top button