به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زوممار: حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت هه‌موو داعشه‌كانی عێراق له سنوره‌كه‌مان كۆ بكاته‌وه له دژی بڕیاره‌كه وه‌ستاوینه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق هه‌وڵیدا كه كه‌مپێك بۆ ژن و منداڵی داعش له ده‌وروبه‌ری زوومار دروست بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناره‌زایه‌تی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه، بەڕێوەبەری شارەدێی زوممار ئاشکرای کرد، حکوومەتی فیدڕاڵ بە پیلانێک دەیەوێ داعشەکانی عێراق لە زوممار نیشتەجێ بکات و دەشڵێ، بەتوندی بەرەنگاری پیلانەکە بووینەتەوە.
ئەحمەد گەرگەری، بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” بۆ ئەوەی خێزانەکانی داعشیان تێدا نیشتەجێ بکرێت نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ خیوەت لە نزیک ناحیەی زوممار ھەڵدراون، به‌ڵام ئەو داعشانە خەڵکی مووسڵ نین، یان داعشی بیانین، یانیش خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، وەک بەغدا و تکریت و ئەنبار و ھەموو ناوچەکانی دیکە.”
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار راشیگه‌یاندووه: “لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکانی ڕەبیعە و عیازیە و خەڵکی ناوچەکە توانیومانە ڕێگری بکەین لە ھێنانی داعشەکان و بەھیچ شێوەیەکیش قبووڵ ناکەین داعش بگەڕێتەوە دەڤەرەکە.”