له كه‌ركووك خێزانێكی چوار كه‌سی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له قووم گومانی هه‌ڵگری كۆرۆنایان لێده‌كرێـت و خرانه ژێر چاودێری
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقدا بڵاو بووه‌وه، له‌سه‌رتادا چه‌ند حاله‌تێكی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆماركرا، پاش گواستنه‌وه‌ی پێنج كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه كه‌ره‌نتینه بكرێن و پشكنینان بۆ بكرێـن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك خۆیان له رێككاره ته‌ندروستیه‌كان دزیه‌وه ، ئه‌مڕۆ گواستراونه‌ته‌وه كه‌ره‌نتینه‌كان.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك لەگەڕەکی شۆرجەی كه‌ركووك دوای پشکنینە سەرەتاییەکان بۆ خێزانێک کە تازە لەئێران گەڕاونەتەوە ، بڕیاردرا بگوازرێنەوە بۆ کەرەنتینە، به گوومانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك گوتیشی خێزانەکە بریتین لە: س.ن.م تەمەن ٣٧ ساڵ ئ.م.ع تەمەن ٢٩ ساڵ ل.س.ن تەمەن ٩ ساڵ ئ.س.ن تەمەن ٥ ساڵ كه له ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ چونەتە ئێران و لە ٥ی ئاداری ٢٠٢٠ لە دەروازەی مونزریە ی قەزای خانەقین گەڕاونەتەوە عێراق.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه هه‌لگری نه‌خۆشیه‌كه بوونه و خۆیان له پشكنینه‌كان دزیووه‌ته‌وه.