ڕوسیا سەربازێكی توركیای كوشت

فڕۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا چەند ناوچەیەكی لە دەوروبەری شاری ئێدلیب بۆردومان كردو لە ئاكامدا سەربازێكی توركیا و پازدە ھاوڵاتی سڤیل كوژران
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند كە لە ئاكامی ھێرشی ھاوبەشی فڕۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا و سوریا لە شاخی زاویە لانیكەم سەربازێكی توركیا كوژراوە
ئەو ھێرشەی فڕۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا لە كاتێكدایە بۆ قسەكردن دەربارەی ناوچەی ئارام لە ئێدلیب ڕەجەب تەیب ئاردۆگان بەسەردانێك چۆتە ڕوسیا و لەگەڵ پۆتن كۆدەبێتەوە

Back to top button