كونسولی چین لە هەولێر: تیمێكی پزیشكی دەنێرین بۆ هەرێم بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە كونسوڵی چین لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە كە تیمێكی پزیشكی دەنێرینە هەرێمی كوردستان بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.

 

دوا بەدوای تۆمار كردنی 8 حاڵەتی تووش بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستان داوایی هاوكاری لەسەرجەم كونسوڵەكانی هەرێمی كوردستان كرد كە هاوكاریان بكەن بۆ رووبەروو بوونەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

دوای  ئەوە كونسوڵی چین ئامادەی پێشانداوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن بە ناردنی تیمێكی پزیشكی شارەزا بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

Back to top button