توركیا ھەزار پۆلیس لەسەر سنورەكانی جێگیر دەكات

 

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ھەزار پۆلیسی مەشق پێكراوی لەسەر سنورەكانی یۆنان جێگیر كردووە تا ڕێگری بكەن لە گەڕانەوەی كۆچبەران بۆ توركیا

سۆیلۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پۆلیسانە بە شەو ڕۆژ چاودێری سنورەكانی یۆنان دەكەن و جیا لە سنورە وشكانیەكان سنورە ئاویەكانیش دەپارێزن و ڕێ نادەن ھیچ كۆچبەرێك بێتەوە خاكی توركیا.

بە بیانوی ھاوكاری نەكردنی توركیا لە لایەن وڵاتانی یەكێتی ئەوڕوپاوە ئەنقەرە سنورەكانی خۆی بۆ كۆچبەران كردەوە بەرەو ئەوروپا

Back to top button