هەڵەبجە.. ئەنجامی پشکنینی 29 هاوڵاتی دەرچوو کە لە ئێران گەڕاونەتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت کە ٢٩ کەسی نێو دابڕگەی پزیشکیی کۆرۆنا لە سنووری هەڵەبجە دوای دڵنیابوون لە تەندروستییان نێردرانەوە ماڵەکەنیان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەروێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕابونەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە کەرەتینەدا مانەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کاتژمێر 2 ی ئەمشەو ئەنجامی پشکنینی ئەو 29 هاوڵاتیە، دەرچووە، پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بوون، واتە هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبون.

 

 

Back to top button