بەرپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئێران بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، كه به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی و ئه‌مین ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه رەمەزان پوورقاسم فەرماندەی پێشووی پارێزەری ئیتڵاعاتی هێزی زەمینی سوپای پاسداران و جێگری وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه مردنی ناوبراو شاردراوه‌ته‌وه‌و له ڕێکەوتی 4ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ساری گیانی لەدەستداوە
هه‌تا ئێستا له‌ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.