وەزارەتی تەندروستی: مامۆستا ئایینییەکەی سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو هاووڵاتییەی لە سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لە بەغدا راگەیەندراوە و هەمان ئەنجامی پشکنینەکانی هەرێمی کوردستانی هەبووە.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستییە:-
ئەو نەخۆشەی کە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19بوو، بۆ دووپاتکردنەوەی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لە بەغداد هەمان دەرەنجامی پۆزەتیڤ دەرچوو کەوا هەڵگری ڤایرۆسێ کۆڕۆنا بووە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
6 ئازار 2020