یەكێتی : بۆچوونی حكومەت لەبارەی چوونە دەرەی پەكەكە لەشگال بۆچوونی ئێمەشە
خواكوڕك
كەبیر گۆڕان جێگری مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە موسڵ رایگەیاند، ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانین و، هه‌ر هێزێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه بیه‌وێت كوردستان به چه‌ك داگیر بكات”.
هەروەها جێگری مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە موسڵ رایدەگەێنێت،ئێستا چه‌ندین لێدوان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌كه‌كه هەن، بۆیه پێویسته ئه‌و پرسه به‌شێوه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه شنگال تائێستا ناوچه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره و ماده‌ی 140 هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان لەبارەی پرسی شنگال به ئاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن”.
كەبیر گۆڕان دەشلێت لەبارەی شنگال وه‌كو یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن و هه‌ر هێزێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه بیه‌وێت به چه‌ك كوردستان داگیر بكات.