ئێران بەرەو ئامارێکی مەترسیداری کۆرۆنا هەنگاو دەنێت

 

لە دوای شاردنەوەی کاتی گەیشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کاتێک بە ڕاگەیاندن کرا ، تان و پۆی زۆربەی شارەکانی ئێرانی تەنیبوو .

 

لەمبارەوە کیانووش جەهانپوور ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گووتی ، کارلە کار ترازاوە ، ئیتر ناتواندرێت ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت .

 

جەهانپوور لە درێژەدا دەڵێت ئەمڕۆ هەینی تەنیا بە پێی ئاماری فەرمی ١٧ کەسی تر بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە .

 

هەر وەها گووتی لە چەند رۆژی رابردوو تا ئیستا بە پێی داتا ١١٢٣ کەسیتر توووشی ئەو ڤایرۆسە بوون ، کە سەرجەمی تووشبووان تا ئێستا خۆی لە ٥ هەزار کەس تێپەڕاندووە .

Back to top button