شەقام و شوێنە گشتی و بازارەکانی سەنتەری شاری هەولێر بە ڕشانی دژەڤایرۆس پاک دەکرێتەوە .

 

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی ژینگە پارێزی و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بڕیاریان دا بە سپاردنی ئەرکی رشاندنی دژە ڤایرۆس ( تعقیم ) بۆ سەرجەم شەقام و شوێنە گشتییەکانی سەنتەری شاری هەولێر بە دستی کۆمپانیایەکی شارەزای بواری تەندرووستی .

 

لەمبارەوە عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر گووتی ئەوە هەڵمەتێکی خۆپارێزییە بۆ رێگری لە تەشەنە کردنی  ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بۆیەش هەموو ئەو شوێنە گشتیانەی کە قەرەباڵغی بەرچاوی تێدا بەدی دەکرێت ( تعقیم ) دەکرێن ، بەگشتی شوێنەکان بریتی دەبن لە بازاڕەکانی قەیسەری و سەنتەری شار و بازاڕەکانی تەیراوە و سەیداوە و ئیسکان و شەقامە گشتییەکان.

 

لە بەشێکی تردا ئاماژە دەکات بەوەی ئەو هەڵمەتە لە بەیانییەوە ٧/٣/٢٠٢٠ دەست پێدەکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت ، دواش لە هاووڵاتیان دەکات لەو ئەرکە دا هاوکاریان بکەن .

Back to top button