نۆ ئەندامی پارتی ئیسلامی توركستانی لە سوریا كوژران
وێڕای واژۆ كردنی ئاگربەست لە ئێدلیب لەنێوان توركیا و ڕوسیا بەڵام جارێكی تر شەڕ لە ئێدلیب ڕویداو ٩ چەكداری پارتی ئیسلامی توركستانی سەربە توركیا و شەش سەربازی سوریا كوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ئاكامی پێكدادانی ھێزەكانی سەربە سووریا و ھێزەكانی سەر بە توركیا لانیكەم پانزە چەكداری ھەردولا كوژران بەڵام دوای درەنگانێك شەڕ وەستاوە
ھاوكات ھێزەكانی ڕووسیا ڕایگەیاند كە بە پێی ڕێكەوتنی ڕوسیا و توركیا شەڕ لە ئێدلیب وەستاوەو ھەمولا پابەندی ئاگر بەست بوون