بۆ چۆنیەتی هاوئاهەنگی زیاتربۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات .

 

 

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق لە بەغدا بەشداری دەکات .

 

لەم کۆبوونەوەدا کە تایبەتە بە هاوئاهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، د. جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێراق تەیدا بەشدارە و رێکارەکانی چۆنیەتی رووبەروو بوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێ دەکرێت .

Back to top button