وەزیری تەندروستی بڕیاردرا لەگەڵ عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا هەماهەنگ بین

 

دوای ئەوەی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای وزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق بەشداری کۆبوونەوەی شانەی ڕووبەڕوو بونەوەی ڤیرۆسی کۆرۆنای کرد، کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا هاوئاهەنگیی زیاتر لەنێوان وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان لەو بوارەدا بکرێت.

 

دوای کۆبوونەوەکەش د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا رێگەکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە بە تەواوی خرایەڕوو. ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ لە عێراق دراون لە هەرێمی کوردستان زووتر جێبەجێکراون.

وەزیری تەندروستی گوتیشی “داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانمان خستە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تاوەکو پێداویستییەکانمان دابین بکەن”.

Back to top button