تەندروستی کەرکووک: سێ کەس کە تووشی کۆرۆنا بوون چاک بوونەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشت

دوای ئەوەی ۷ حالەتی تووش بوو بەکۆرۆنا لە کەرکووک تۆمارکران، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند کە له‌ كه‌ركووك 3  کەس کە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون نه‌خۆشخانه‌ به‌جێده‌هێڵن و چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 4 كه‌سی دیكه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.

 به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگەیاند سێ کەس لە تووش بووانی کۆرۆنا چاک بوونەتەوەو ئەمشەو نەخۆشخانە جێ دەهێلن..
پێشتر خواکوڕک زانیاری لەبارەی ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌  بڵاوکردبووەوە کە ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌ و ته‌نیا یه‌كێكیان له‌ ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه‌.
Back to top button