وەزارەتی تەندروستی یەکەم حالەتی تووش بون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئافرەتێک کە دانیشتووی شاری ھەولێرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی

بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٩)

لەمیانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆلکردنی ئەو نەخۆشیە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (٢٨٠٤) هاوڵاتی بوون لە ٣٠ شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (٩٨٢) هاولاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.

دوای ڕاگەیاندنی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، وە لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (٢٧) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (١) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ  COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (٣٣) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە لە کاتی تێستادا باری تەندروستی جێگیرە، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (٩) حالەت کە لە نێویاندا (١) مردن هەیە .

وەزارەتی تەندروستی دوپاتی دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button